خالد سلێمان
باڵندەکان لە هەموو جۆرەکانی ناو سیستمی ژینگەیی، زیاتر دەکەونە ژێر کاریگەرییەکانی گەرمبوونی زەوی، چونکە لە کەشی وشکەڵاندا، چەندێکیش بخوێنن دەنگیان ناڕوات. ئەمەش لە دوو ئاستدا زیانیان پێدەگەیەنێت: 
1\ ناتوانن ئاگاداری هەموو شتێک بن لە جێگەو ڕێگەی خۆیان و دژی جۆرە داگیرکەرو هێڕش بەرەکان بەرگری لێبکەن.
2\ دەنگیان ناگاتە یەکتری و ئەمەش کاریگەری لەسەر زاوزێیان بەجێدەهێڵێت، چونکە زۆربەی جۆری باڵندەکان لە رێگەی دەنگەوە پەیوەندی بەیەکترییەوە دەکەن و بەیەکتری دەگەن.
یانی لە وشکەڵاندا چەندێک بخوێنن و جریوە بکەن، دەنگیان لە مەودایەکی کورتتدا دەمێنێتەوە، بەپێچەوانەوە لە کەش و هەوای ئاساییدا دەنگیان دەڕوات و هەروەها ئاگایان لەدەنگی تریش دەبێت، ئەمە جگە لەوەی نێرو مێکان بەئاسانی دەگەنە یەک و چووت دەبن. 
ئەگەر بەدەنگی بەرزیش بخوێنن یان بجریوێنن، ئەوا پێویستیان بەوزەیەکی زۆرە کە کەشی وشک و بێ ئاوی و کەمخۆراکیش بەهیچ شێوەیەک یارمەتیدەر نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وزەیەی لەدەستی دەدەن.
هەڵبەتە بۆ هەمووان ئاشکرایە کە گەرمبوونی زەوی وەک دەرەنجامێکی ڕاستەوخۆی گازە گەرمکەرەوەکان لەپای چالاکی بێشووماری مرۆڤ، کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی خۆراک و ئاو، هەروەها لەسەر سیستمی بەرگریی لای هەموو جۆرەکان لەسەر زەوی، لە ناویاندا مرۆڤ.
لەسەر ئەم بنەمای ئەم کاریگەریانەش زاناکان باسی لەناوچوونی گشتی شەشەم دەکەم، هەندێکیان فەوتانی مرۆڤیش لەسەر زەوی بەدوور نابینن.
Photo: Khaled Sulaiman 
گەرمیان