رێكخراوی  بیمە بۆ مافە  ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان

     رێكخراوی بیمە بۆمافە ئابوری و  كۆمەڵایەتییەكان لە ساڵی 2013 دامەزراوە،  لە چارچێوەی دەست پێشخەری كۆمەلێك گەنجی رۆژنامەوان و چالاكوان بۆ داكۆكی كردن لە مافە كانی مرۆڤ .
پێناسەی  رێكخراو :  
رێكخراوی بیمە بۆمافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان، رێكخراوێكی ناحكومی كوردستانییە ،سەربەخۆیە لە كارو بریاردانی، برواری بە كاری خۆبەخشی هەیە، كار دەكات بۆ پتەوكردنی مافە ئابوری و كۆمەلاتیی و ژینگەییەكان .
هۆكاری درستبونی رێكخراوی (بیمە)  دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی  كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رووبەرووی چەندین پێشێڵكاری لە چوار چێوەی مافە ئابوری و كۆمەڵایەتی و ژینگەییەكان دەبێنەوە . خراپی رەوشی مافەكانی كرێكاران لە رووی  كاتی زۆری كار پێكردن و ژینگەی خراپی كاركردن و  نەبوونی بیمە كۆمەڵایەتییەكان یەكێكە لە كێشە گەورەكان. هاوكات خراپی رەوشی ئاوارەكان كە ناتوانرێت سەرەتایترین مافە ئابوریی و كۆمەڵایەتییەكانیان بۆ دابین بكرێت، پیس بوونی رەوشی ژینگە و لێكەوتەكانی یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی دورستبوونی رێكخراو .
رێكخراوی(بیمە بۆمافە ئابوری وكۆمەڵایەتییەكان)  لە فەرمانگەی رێكخراوە  ناحكومییەمان بەژمارە (29ك)لەبەرواری 3-3-2013 تۆماركراوە .

ئامانج

رێكخراوی بیمە بۆمافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان، رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نەویستە ،سەربەخۆیە لە كارو بریاردانی، برواری بە كاری خۆبەخشی هەیە، كار دەكات بۆ پتەوكردنی مافە ئابوری و كۆمەلاتییەكان بۆ مرۆڤ بە بێ جیاوازی لەسەر بنەمای رەگەز، نەتەوە، ئایین، جیاوازی بیرورا، ئارەزوی سێكسی. هۆكاری درستبونی رێكخراوی (بێمە)  دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی  كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رووبەرووی چەندین پێشێڵكاری لە چوار چێوەی مافە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان دەبنەوە . لەهەمان كاتدا خراپی رەوشی مافەكانی كرێكاران لە رووی  كاتی زۆری كار پێكردن، ژینگەی خراپی كاركردن، نەبوونی بیمە كۆمەڵایەتییەكان یەكێكە لە كێشە گەورەكان. هاوكات خراپی رەوشی ئاوارەكان كە ناتوانرێت سەرەتایترین مافە ئابوریی و كۆمەڵایەتییەكانیان بۆ
 دابین بكرێت، رووبەروو بونەوەی پیس بوونی ژینگە یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی دروستبوونی رێكخراو . (بیمە) لە فەرمانگەی رێكخراوە  ناحكومییەمان بەژمارە (29ك)لەبەرواری 3-3-2013 تۆماركراوە، لە چوارچێوەی دەست پێشخەرییەك لە لایەن كۆمەلێك چالاكوانی مەدەنی، داكۆكیكاران لە مافی كرێكاران و  گەنجی رۆژنامەوان و بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانی مرۆڤ.
ئامانجی گشتی :  پتەوكردن وپاراستنی ژینگە و مافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان .
ئامانجی رێكخراو :

- دابینكردنی بیمەكۆمەڵایەتییەكان بۆ خەلكی كوردستان.

- وشیار كردنەوەی هاوڵاتیان بە مافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكانیان.

- داكۆكی كردن لە هاوڵاتیانی پەراوێزخراو.
- بەرەنگاربونەوەی چەوساندنەوەی ئابوری خەڵكی كوردستان.
-     پاراستنی ژینگە و مافی ئاژەڵان . پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو و بەكاربردنی بەرپرسانەی بەرهەمهێنان.
- ریشەكێشكردنی هەژاری بەهەموو جۆرەكانی و دابینكردنی  ئاسایشی خۆراك، بنەبڕكردنی هەموو جۆرەكانی برسێتی و بەدخۆراكی  و دڵنیابوون لەوەی هەمووان، بە تایبەتی منداڵان دەتوانن خۆراك و مافە ئابورییەكانیان دابین دەكرێت  .  
- دابینكردنی خزمەتگوزراری تەندروستی سەرەتایی و پێویستی و بیمەی تەندروستی بۆ هەموو هاوڵاتییەك لە پێناو تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی گشتی لە رێگای كەرتی گشتییەوە .
- بەدیهێنانی خوێندنی خۆرایی و ئیجباری تاوەكو قۆناغەكانی سێ ناوەندی لەسەر بنەمای یەكسانی رەگەزی ،  هاوكات دابینكردنی خوێندنی خۆرایی باڵاو گۆرانكاریكردن لە پرۆگرامەكانی خوێندن بە ئاراستەی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و بەیەكەوەژیان و قبوڵكردنی ئەویدیكەو بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی سیكۆلار.
- نەهێشتنی هەموو جۆرەكانی جیاكاری ئابوری كۆمەلایەتی لەسەر بنەمای ڕەگەزی.
- دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و سەلامەت و پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو لە پیس بون و بەفیرۆ نەدان و بونی پلانی  ستراتیژی بۆ رووبەرووبونەوەی  وشكەساڵی.
- فراوانكردنی ژێرخان و بەرزكردنەوەی ئاستی تەكنۆلۆژیا بۆ دابینكردنی وزەی پاكژ و بەرهەمهینانی كارەبا لە ریگەی كەرتی گشتییەوە لەگەڵ رەچاوكردنی پاراستنی ژینگە .
- پەرەپێدانی بەردەوام و گەشەكردنی بەردەوامی ئابووری ومرۆیی  ئاستی بەرزتری بەرهەمهێنان رەچاوكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لە دابەشكردن و هاندانی كارسازیی و دروستكردنی هەلی یەكسانی كار، گرتنەبەری و ڕێوشوێنی كاریگەر بۆ ڕیشەكێشكردنی كاری بەزۆر و كۆیلایەتی و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە .
- نایەكسانی داهات كێشەیەكی لۆكالی و جیهانیە و پێویستی بە چارەسەری دوولایەنەی ناوەخۆیی و  جیهانیشە. ئەركی ئێمەیە لە هەوڵدان بۆ گۆرانكاریكردن لە فكری سیاسی ئابوری،لەم قۆناغەشدا دووبارە دابەشكردنەوەی سامان و خاوەن هۆییەكانی بەرهەمهێنان ودانانی باجی هەڵكشاو زیادكردنی بەر پرسیارەتی كۆمەڵایەتی و ئابوری دەسەڵاتەكان كاری لە پێشینەیمانە .  
ئامراز و میكانزمەكانی بەدیهێنانی ئامانج :
- خولی راهێنان و ۆرك شۆپ.
- خولی راهێنانی پیشەیی.
- كۆرو سیمنارو كۆنفرانس.
- سەردان و بەدواداچوونی مەیدانی.
- نامیلەكەو بروشور و كتێب بڵاو كردنەوە.
- بەرنامەی تی ڤی و رادیۆیی.
- تۆری هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكان.
- توێژینەوە و راپرسی.
-    ئەنجامدامی كەمپین و كاری هەرەوەزی و جەماوەری  بەیەكەوەیی .