درەختەکان، رۆژانە یارمەتی ئیمە ئەیەن..

تویژینەوەکانی ئەم دواییە بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە درەختەکان هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی ریژەیەکی زۆری پیسی و ژەهر لە هەوادا، بەجۆریک "ریگر بوون لە مردنی 850 کەس و 670،000 کەیسی توش بون بە نەخۆشییە قورسەکانی کۆئەندامی هەناسەدان تەنیا لە سالی 2010" کاتیک میروویەک بەناوی (ئەمیرالد ئاش بورەر)، ژمارەیەکی زۆر لە درەختی کوشت لە ناوەندی رۆژئاوای ئەمریکا لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی رابوردوو و سەرەتای دووهەزارەکان، بووە هۆی بەرزبونەوەی ریژەی مردن بە نەخۆشییەکانی دل، خرۆکەکانی خوین و کۆئەندامی هەناسەدان. زۆر قورسە کاریگەرییە پۆزەتیڤە دەرونییەکانی درەخت لەسەر مرۆڤ دیاری بکەین. لەگەل ئەوەشدا بە رونی ئەتوانین تیبینی ئەوە بکەین کە ئەو کەسانەی کە کاتەکانیان لە نیو باخچە و درەختەکاندا بەسەر ئەبەن یان تەنانەت لە پەنجەرەی ژورەکانیانەوە سەیری درەختەکان ئەکەن تەندروستییەکی باشتریان هەیە لەو مرۆڤانەی کە دورن لە باخچە و درەخت.

داری ژیان

داری ژیان هیمایەکە بۆ پەیوەندیگرتن لە نیوان هەموو فۆرمەکانی ژیان، لە زۆربەی ئایین و فەلسەفەدا ئەم تیروانین و هیمایە بونی هەیە و میژووەکەی بۆ میسری کۆن ئەگەریتەوە. داری ژیانی مسر هیما بوو بۆ خەلق و وینای جەند بۆنەیەکی ئەکرد کە هەموو شتەکان پەیوەندیدار ئەکات بە خودی بوونەوە. لەگەل ئەو پیشکەوتنە بەردەوامانەی کە لە زانستی سەردەمدا بەدەست هاتوون و درەختەکان بوون بە هیمایی جەوهەريی بۆ گەشەسەندنی بایلۆجی، جونکە وینەی لق و پۆپەکانی بەبەردەوام وینایەکی کاریگەری لە پەیوەندیگرتنیکی دیار لە نیوان هەموو زیندەوەرەکانی دیکە دروست ئەکات.

گەلای درەخت و ژیانی هەمیشەیی

سەرنجتان بۆ گفتوگۆیەکی نیوان تیت نهات هانە و گەلایەک رائەکیشم کە وینای ژیانی هەمیشەیی گەلای درەخت ئەکات: لە گەلایەکم پرسی ئایا ئەترسیت لەبەر ئەوەی ئیستە پایزە و گەلاکانی دیکە ئەوەرین. لەوەلامدا گەلاکە وتی ( بەدریژایی هەردوو وەرزی بەهار و هاوین من زیندوو بووم. زۆر کارم کرد تا هاوکاربم لە ژیاندنەوەی درەختەکە، ئیستا بەشیکی زۆر لە من لە درەختەکەدا بوونی هەیە بەلام بە شیوەی جیاواز. من تەنیا بەم نمونەیەوە پابەند نیم و بەلکو من هەموو درەختەکەم. کاتیکیش ئەگەریمەوە بۆ خۆل، بەردەوام ئەبم لە خۆراک پیدانی درەختەکە. هەربۆیە هەرگیز دوو دل نیم. ئەوکاتەی لقەکەم بەرئەدەم و ئەکەومە سەر زەوی بە درەختەکە ئەلیم جاریکی دیکە و بەم نزیکانە ئەتبینمەوە. گەلاکە لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو وتی: ئەو رۆژە بایەکى توند هەلیکرد و گەلایەک لە لقەکەی بەربۆوە و کەوتە سەر خۆلەکە. کەچی لەکاتی کەوتنە خوارەوەیدا بەدلخۆشییەوە سەمای ئەکرد، جونکە بە دلنیاییەوە خۆی لە درەختەکەدا ئەبینییەوە و دلخۆش بوو. هەلویستەیەکم کرد، تیگەیشتم کە زۆر شت هەیە پیویستە لەو گەلایەوە فیری ببم چونکە ئەو ناترسیت و درکی ئەوەی کردووە کە هیچ شتیک لە دایک نابیت و هیچ شتیکیش نامریت. ئەم جۆرە لە گفتوگۆی نیوان مرۆڤ و گەلا گفتوگۆیەکی عارفانەی جاویدانییە بۆ ژیان کە نمایشی زیانی هەمیشەیی و نویبونەوە ئەکات و هیزی ژیان لە بەرجەستەکراوەکانی سروشتدا ئەبینریت. نیشاندەری ئەوەیە کە هەر بونەوەرەیک لە وەرزیکدا لە فۆرمیکی دیاریکراودایە و لە وەرزەیکی دیکەدا فۆرمەکەی ئەگۆریت.

بیروباوەری کلتوری دەربارەی درەخت

بەشیوەیەکی گشتی و لەو شوینانەی کە مرۆڤ لیی نیشتەجی بوون، درەختەکان وەک خولقاویکی پیرۆز تەماشا کراون. بیروباوەری زۆر قول هەیە دەربارەی درەختەکان کە مرۆڤەکان هەزارەها سالە پەیرەوییان کردووە. لیرەدا کۆمەلیک نمونەی سەرنج راکیش باس ئەکەین:

گەلی سینگ ئۆی مالیزیی، مرۆڤ و درەختەکان ئەتوانن خاوەنداریی لە یەک بکەن و ئەم پەیوەندییەش بۆ هەتاهەتایە بەردەوام ئەبیت. کاتیک مرۆڤیک خاوەنداری درەختیک ئەکات ئەوا خاوەنداریتی لە وەچەکانی درەختەکەش ئەکات. ئەم گەلە بەدوای وەچەکانی درەختە دایکەکەوەن و ئەگەرین تا درەختە نوییەکە بدۆزنەوە کە لە درەختە ئەسلییەکەوە گەشەی کردووە. خیلی مایا بروایان وایە کە رۆحی مرۆڤ یەکەمجار لە شیوەی گولیکی سپی پیرۆزدا لە سەر لقی درەختی سیبا دەرکەوتووە. رۆحی مردووی مایاکان لە ناوەندی رەگی مۆندییەوە بەرز بۆتەوە بە لقەکاندا تیپەرئەبیت بەرەو جیهانی ئاسمان. لە هەریمەکانی ئەلمانیا بروا وایە کە رەگەزی مرۆڤ لە لقی درەختەکان دروست بوون، ئەمەش بۆ سەلماندنی ئەو بروایەیە کە مرۆڤ و درەختەکان پەیوەندییەکی بەهیز لە نیوانیاندا هەیە. لە سوید هەندیک درەخت وەک پاسەوان مامەلەی لەگەل کراوە و پییان وابووە کە مالەکە لە جاوی پیس بەدور ئەگریت. پاسەوانەکان بەشیوەیەکی گشتی ئەو درەختانە بوو کە لە نزیکی مالەکانەوە ئەروان و تەمەنیان دریژ بوو. ئەو خیزانانەی کە مالیان لە نزیکی ئەو درەختنەوە بووە ریزیکی زۆریان لە دارەکان گرتووە، هەمیشە چاودیرییان کردون و زۆربەی جار ناویکیان لە درەختەکە ناوە.

بوداییەکان ریزیکی قول لە درەختی بودا ئەگرن کە جۆریکە لە داری هەنجیر و گەلاکانی لە شیوەی دلدایە و چیرۆکیکی سەرنج راکیشی هەیە. چیرۆکەکە ئەلیت بودا بۆ ماوەی 49 رۆژ لە ژیر ئەو دارەدا تیرامانی کردووە. بودا کە ویستویەتی یەکانگیرییەک لە نیوان بیرکردنەوەی خۆیی و و واقیعدا دروست بکات و بگات بەو ئەنجامەی کە ئازار و ناخۆشی لە ژیاندا هەیە. لە رۆژی 49 دا بودا کۆتایی بە تیرامانەکەی هیناو سوپاسی درەختەکەی کرد کە لەو ماوەیەدا سیبەری بۆ کردووە، لەو کاتەدا بودا روناک بۆتەوە. ئەمرۆ و لەو شوینەدا کە بودا دانیشیت، هەمان رەگەزی درەختی بودا گەشەی کردووە، بەبروای بودییەکان ئەوە ئەو درەختەیە کە ئەژی تا ئەوکاتەی جیهان لە ناوئەچیت ، ئەو شوینەش کە درەختەکە گەشەی تیدا کردووە ئەبیت بە کۆتا شوین کە ویران ئەبیت: پاشان کاتیک کە جیهان جاریکی دیکە لە دایک ئەبیتەوە ئەو شوینەی ئەبیت بەیەکەم شوین کە دەرئەکەویت.

لە گوندی پییلانتری راجستانی لە هندستان، بەبۆنەی لەدایک بونی کچەکانیانەوە و لەسەر شەرەفی کچەکانیان 111 درەخت ئەروینن. هەموو گوندەکە پیکەوە درەختەکان ئەرۆینن و ئاگاداری ئەبن. ئەم نەریتە تەنیا بۆ ئەوە نییە کە دلنیا بن کە ژینگە یارمەتیدەرە بۆ زۆربونی ژمارەی دانیشتوانی گوند بەلکو هارمۆنییک دروست ئەکات، تاوان کەم ئەکاتەوە لە گوندەکەیا.

بەپێى داتاکان لەمرۆدا لە هەمووکات زیاتر مەترسى لەسەر لەناو چونى رێژەى سەوزایى و درەخت و دارستانەکان هەیە. کە هۆکارە سەرەکىیەکەی دەستدرێژییەکانى سیستەمى سەرمایەدارىیە لەسەر ئێمەو ژینگەمان. هاوکات لە بەرامبەریشدا بزوتنەوەیەکى کۆمەڵایەتى جیهانى لە چوارچێوەى پارتە چەپەکان و رێکخراوەکانى تر لە تێکۆشاندانى بەردەوامدان دژ بەو مەترسیيانەى سیستەم لەسەر مرۆڤ و ژینگە و درخت دروستى کردووە و دروستی ئەکات. لەمرۆدا ئەلقەى ناوەندى تێکۆشانى هەموومان پیویستە بۆ راستکردنەوەى ئەو پەیوەندییەو پاراستنى رێژەى سەوزایى ودرخت بێت کە ئەوەش دابراونیە لە ئەرکەکانى ترمان.