لە رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 8ی 11ی 2023  پێشە سوبحی بە نوێنەرایەتی رێكخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان، بەشداریكرد لە كۆبونەوەیەكی تایبەت لە بارەی كارەكانی كۆنفرانسی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر و كارتێكرە عەقڵییەكان كە لە مانگی رابردوو لە شاری هەولێر ئەنجامدرا . 
كۆبونەوەكە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ 2021-2025 بوو بە سەر پەرەشتی د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی و بە بەشداری رێكخراوە ناوەخۆیی و نێودەوڵەتییەكان و لاینە پەیوەنیدارەكانی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو . 
لە كۆبونەوەكە چەندین میكانزم و پلانی كاركردن گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕوو بونەوەی مادەی هۆشبەر و كارتێكرە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كاری بەیەكەوەیی رێكخراوەكان و حكومەت و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان .