ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 16/11/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كۆنفڕانسی راگه‌یاندنی (پڕۆژه‌ی ره‌وشی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان) بوو ، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی بیمه به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و یه‌كێتی ئه‌وروپاو ، به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه‌و فه‌رمانگه‌كانی ژینگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاری بۆ كرابوو ، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی فه‌رمانگه حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ‌و چالاكوانانی ژینگه‌یی و ، له‌ڕێگه‌ی به‌شداربووانی چه‌ند پانێڵێكیشه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا‌و ، ده‌رئه‌نجامه‌كانی پڕۆژه‌كه خرایه روو.