رێکخراوێکی بواری ژینگە رایدەگەیەنێت، لەماوەی شەش مانگا بەداواداچوونیان کردووە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، بەتایبەتی ژینگەی هەولێر ودهۆک، کە ژینگەی هەرێم لەپیسبوونی زیاتردایە.

لە ڕاپۆرتەکدا لەبارەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، لە سێ بەگری سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کە پیسبوونی ژینگە و هەوای کوردستان، هەروەها سەرچاوە ئاویەکان و پیسبوونی خاک.

هیوا عومەر سەرۆکی رێکخراوی بیمەی ژینگەیە وتی: ژینگەی هەرێم رۆژ بە رۆژ لە پیسبووندایە، حکومەتیش کاری پێیویستی نەکردووە نەکەمبوونە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، بۆیە لەدوا شەش مانگ لە بەدوا داچوون هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە دەخاتەروو، ئامانج لێیپارستنی ژینگەی هەرێمە.

هیوا عومەر وتی: ژینگە و و ئاو هەوای هەرێمی کوردستان زۆر زیاتربووە، بەنموونە شاری هەولێر کەشت و هەوای پاک نیە بەڵکو رۆژبە رۆژبەرەپوپیسبوونی زیاتری دەچیت، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠٠پاڵاوگەی نایاسایی هەیە، هەروەها لە شاری هەولێر ١٠٠پاڵاوگەینایاسایی بوونی هەیە، کە کاریگەری لەسەر پیسبوونی ژینگەی هەرێم هەیە، هەرەوەها سوتاندندی گازی سروشتی لە گێلکەکان کە چەندینکازی شەهراوی دەردەن، هەروەها سوتاندنی خۆل و خاشک و زبلی ماڵان کە مادەی پڵاسستیکی تیکەل بە ژینگە دەبێت.

وتیشی: زۆربوونی ئۆتۆمبێل بۆ سەرویی دووملیۆن ئۆتۆمبێل هۆکارێکیترە بۆ پیسبوونی ژینگەی هەرێم، چونکە خراپی کوالێتی بەنزین وخراپی ئۆکاتنی بەنزین هۆکارێکترە بۆ پیسبوونی ژینگە، جگەلەوەش زۆری مۆلیدە ئەهلیەکان لە کۆڵان و شوێنەکاندا وە خراپی سووتەمنی وگازی مۆلیدەکان وەکو ستاندەر نیە ژینگە ژەهراوی دەکات، لەشاری هەولێر زیاتر لە ١٩٥٠ مۆلیدە ئەهلی هەیە، ئەمەش بۆ کەمتەرخەمیحکومەت دەگرێنیتەوە لە دابینەکردنی کارەبای بەردەوام.

پیسبوونی ئاوە و سەرچاوەکانی ئاو هۆکارەیکیترە لەسەر ژینگە، کە لەرووی فیزای و کیمیایی پاشەرۆیەوە کاریگەری لەسەر سەرچاوئاویەکان و کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاویەکانەوە کردووە، هەرەوەها پاشماوەی کارگەکانی پیشەسازی کاریگەری لەسەر پیسبوونی پیسبوونیئاوەکان هەیە، کارگەکانی چم و لم هۆکاریکترە لە پیسبوونی ئاوە، دابەزینی ئاوی ژێر زەوی بۆ ئەوە دەگرێنیتەوە لە زیاتر لە ٣٠هەزار بیرینایاسییە هەیە، لەبەرامبەردا ٢٤هەزار بیری یاسایی هەیە،

هیوا عومەر باسی لەوەشکرد: سەرچاوەی کانیاوەکان کەمبوونەتەوە بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠١٣دا ژمارەی کانیاوەکان پێنج هەزار و ٢٧٤کانیاو بوو، کە هەزار و ٥١٢ کانیاوە وەشکی کوردووە، لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەکە بۆ سێ هەزار و ٣٦٥ کنیاو زیادی کردووە، واتا لە ٢٩./. کانیاوەکان وەشکی کردووە.

هەروەها پیسبوونی خاکی کوردستان ، کە رۆژانە زیاتر لە دەتۆن خۆل و خاشک فرێدەدرێت و دەسوتێندرێت کە تێکەل بە خاکدەبێت،لەناوبردنی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان، رووبەری دارستانەکان لە هەرێمی کوردستان لە ٥ملیۆن دۆنم بۆ دووملیۆن و نیو کەمیکردووە، واتا ژینگەی و دارستانی هەرێم بۆ نیو هێندە کەمیکردووە.

هاوبەشەكانمان