لە بەدواداچونێكی تیمی رێكخراوی بیمە بۆ زنجیرە چیای سەفین، دەركەوت دەیان داربەڕو لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەرو براونەتەوە.
وەك لە ڤیدۆ و وێنەكان دەردەكەوێت بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو و بە ئامێری تایبەت دەیان داربەروو براونەتەوە و بە مەبەستی بەكارهێنانیان لە بڕی سوتەمەنی ؟
رێكخراوی بیمە ئەمە بە دەستدرێژی و هەوڵی قركردنی دارو سروشتی كوردستان دەزانێت، ئەركی لاینە پەیوەندارەكانە بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو ناوچانە بكەن و بكەران سزابدەن، ئەركی هەموولایەك و ژینگە دۆستانیشە داكۆی لە سروشت و ژینگەی كوردستان بكەین لە كاتێكا وڵاتانی داگیركەر لە رێگەی بۆردومان و چەكی قورسەوە رۆژانە دارو باخ و ژینگەی
كوردستان تێك دەدەن.
رێكخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان

 

 

 

هاوبەشەكانمان