رۆژی ٢٤ی ١٠ ی ٢٠٢٢ لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە رێكخراوەكانی ژنان، كۆمەڵگەی مەدەنی ، لایەنی پەیوەندیدار لە حكوومەتی هەرێم ۆركشۆپەكە ئەنجامدرا .
سەرەتای ۆركشۆپەكە هەڵالە رافع پرۆژەكەی بە ئامادەبووان ناساند، پاشان سیلڤیا جاكلین، سەرۆكی بۆردی رێكخراوی یەكێتی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی لە كامیرۆن، ئەزموونی كاری بۆ بەرزكردنەوەی رێژەی بەشداری ژنان و گەنجان لە ژیانی سیاسی و بڕیاردان لە پرسە چارەنووسسازەكاندا، لە چەندین وڵاتێكی ئەفریقا، پاشان سەرەنج و پرسیاری ئامادەبووان خرایەڕوو.
لە بەشی دووەمی ۆركشۆپەكە د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجوومەنی كاروباری خانمان و گەشەپێدان، وتارێكی لەبارەی كارەكانی پلانی دووەمی نیشتمانی ١٣٢٥ )پێشكەشكرد.
لەكۆتاییدا كنێر عبداللە ، بابەتێكی دەربارەی بەشداری سیاسی ژنان و ئاماری رێژەی بەشداری ژن لە ژیانی سیاسی لە كوردستان خستەڕوو.
لە كۆتاییدا بەشداربووان بەسەر ٤ گروپدا دابەشكران بۆ هەلسەنگاندنی بەشداری سیاسی ژنان و گەنجان بەرمەبنای سوات-خاڵی بەهێز، خاڵی لاواز، دەرفەت و هەڕەشەكان.
دەرئەنجامی گروپەكان پێشكەش كرا.
نوێنەری رێكخراوی بیمە لە بارەی چۆنیەتی سود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی ئەفریقی و بەستنەوەی پرسی ژن و ژینگە-ئیكۆ فیمینیزم بەشدارییكرد.