پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە لە گوندێکی دەشتی کۆیە،
بە کاری هەرەوەزی لە گوندی بۆگدی دەشتی کۆیە بە شێوەیەکی جوان و بە بەشداری گشتی و هونەرێکی تازەگەری بنیاد نراوە.
پڕۆژەکە قۆناغی یەکەمی درووستکردنی باخچەیەکە بە ناوی باخچەی شەهیدانی بۆگد بەم شێوازە درووستکراوە:
ـبۆ هەر بەشداربوویەکی پڕۆژەکە بڕی دە بۆ پانزە هەزار دینار وەرگیراوە.
ـناوی بەشداربوو لە تەک دارەکە نووسراوە.
-بڕی پارە بۆ سیاج و دابینکردنی ئاو خەرج کراوە.
-دەستەیەکی خۆبەخش کارەکانی ڕادەپەڕێنن.
-زیاتر لە (٣٠٠) دار لە پڕۆژەکەدایە و نزیکەی ٢٠٠ بەشداربووی
هەیە.
خواستی زیاتریش هەیە لەسەر بەشداری
پڕۆژەکە سەرکەوتوو بووە پێدەنێتە (٤)ساڵەی
بۆیە گرینگە ئەم پڕۆژەیە بایەخی پێبدرێت ژینگەدۆستان لە شاروشارۆچەو گوندە کان هەمان پڕۆژە دووبارە بکەنەوە
شیاوی باسە بۆگدیەکان ساڵانە چەندین چالاکی جۆراو جۆرئەنجام دەدەن.