ئەمرۆ كرێكارانی ژینگە پارێز لە شاری خانەقین گردبونەوەیەكیان دژ بە پێنەدانی مووچەی سێ‌ مانگی رابردوو ئەنجامدا .
ژمارەی ئەو كرێكارانە سەد كرێكاری ژینگە پارێزە لەگەرمیان بە بری 300 هەزار دینار بۆ كۆمپانیای گاردین كار دەكەن و ماوەی سێ‌ مانگە هیچ پارەیەكیان وەرنەگرتووە.
رێكخراوی بیمە پاڵپشتی لە داواكارییەكانی كرێكاران و داخوازییەكانیان دەكات، ئەمە لە كاتێكا لایەنی كەمی كرێ‌ لە هەرێمی كوردستان بە بڕی 350000 دینار دیاریكراوە بەڵام ئەو كرێكارنە بە بڕی 300000 دینار كاردەكەن سەرەرای ئەوەش ئەم بڕە پارەیەشیان پێ رەوانابینرێت، هەموو ئەمانە پێشێلكاری زەقن دژ بە مافە سەرەتاییەكانی كرێكاران .
لەو بارەیەوە ئەمرۆ رێكخراوی بیمە پەیوەندیكرد بە وەزارتی كاركرد و بریارە سبەی لێژنەكانی بەدواداچوون سەردانی ئەو كرێكارانە بكەن .