ئەمرۆ ٢٠٢٢/١٠/٢٤ لە هۆڵی دەستەی ژینگە لە ژێر ناو نیشانی (بەیەكەوە دەتوانین ژینگە و ژیانمان بپارێزین) بە هاوبەشی لە نێوان رێكخراوی بیمە و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی كوردستان كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا.
ئامانجی كۆبونەوەكە، بەهێزكردنی كاری بەیەكەوەیی و تۆڕ و لۆبیكردن بۆ هۆشیاری و پاڵپشتیكردنی ژینگەی كوردستان بوو .
لە كۆبونەوەكەدا ئەندازیار عبدالرحمن سدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەو بەرێوەبەری هۆشیاری و راگەیاندن وچەند نوێنەری تری دەستە و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و نوێنەری وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و پاوانەكان و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و پۆلیسی ژینگەی هەرێم و نوێنەری قوتابخانەكانی فاخیر مێرگەسۆری و رێكخراوی ژینگە دۆستی سویدی و چەند مامۆستایەك و رۆژنامەوانان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چەندین ژینگەدۆست ئامادەبوون .
لە كۆبونەوەكەدا چەند پرسێك و هۆكارەكانی پیس بوونی ژینگە و بنەماكانی كاری بەیەكەوەیی و كاری لۆبی و ئەدڤۆكەسی گفتوگۆی لەسەر كرا لە چوارچێوەی هەڵمەتی (بەیەكەوە دەتوانین ژینگە و ژیانمان بپارێزین) .
ئەندازیارعبدالرحمن سدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی كوردستان لە وتەیەكدا گرنگی كاری بەیەكەوەیی و چۆنیەتی بەهێزكردنی تواناكان بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستانی باسكرد .
هاوكات بەشدار بووان چەندین پرس و هۆكارەكانی پەیوەست بە تێكچوون و پیسبوونی ژینگەیان خستەروو لەگەڵ بنەماكان و میكانزمی كاركردن لە چوارچێوەی كاری داکۆکیکردن لە ژینگەیەکی خاوێن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەگەڵ دەست نیشانكردنی پرسەكانی كاركردنی هەنوكەیی لەمرۆدا .
ئەم كۆبونەوەیە بەشێك بوو لە چالاكییەكانی پرۆژەی (چاودێری و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناكان لە هەرێمی كوردستان) پرۆژەكە لەلایەن رێكخراوی بیمە بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی پردێك بۆ- UPP جێبەجێ دەكرێت، بە پاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی “HIWAR”.