لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ بیست و حەوتەمین کۆنفرانسی لایەنەکان COP27 ئامادە دەکات، بریارە لە میسر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەفتەی کەشوهەوا بەڕێوەببرێت، سەرکردە فێمینیستەکانی ئەفریقا داوای ئەنجامدانی کاری بەپەلە لە حکومەتەکانی جیهان دەکەن دەربارەی قەیرانەکانی ژینگە.
فیمینستەکانی ئەفریقا تیشک دەخەنە سەر ئەو قەیرانانەی بەیەکەوە گرێدراون ئەوانیش قەیرانەکانی ژینگە، نادادپەروەری کۆمەڵایەتی، چەوساندنەوەی ژنان، سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری، ڕەگەزپەرستی، بە کاڵاکردنی سروشت، کۆلۆنیالیزم و ئیمپریالیزم.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ژینگە ژنان بەکۆمەڵ پشتگیری و کاردەکەن بۆ دانان و جێبەجێکردنی ئەو چارەسەرانەی کە دادپەروەرانەن بۆ ژینگە و خەلک. لە میانی ئەم کۆڕبەندە سێ ڕۆژەدا ژنانی ئەفریقا، داکۆکیکارانی جیهانی و داڕێژەرانی سیاسەت کاردەکەن بۆ دروستکردنی هاودەنگی دژی نادادپەروەری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی، سەرنجمان ڕادەکێشن بۆ ڕەگ و ڕیشەی ئەو قەیرانانەی بە یەکتر گرێدراون هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی دیدگا، پڕۆژە، سیاسەت و ستراتیژییەکان کە کاریان پێبکرێت بۆ داڕشتنی جیهانێکی تەندروست و دادپەروەرانە بۆ هەمووان.
ئەم کۆڕبەندە لەلایەن تۆڕی ژنانی زەوی و کەش و هەوا بەڕیوە دەبرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باری نائاسایی کەشوهەوا بۆ دروست کردنی فشارێکی جیهانی بە ئامانجی جەخت کردنەوە لە هاودەنگی و ئەنجامدانی کاری بەپەلە لە کۆنفرانسی لایەنەکان.
بابەتەکانی کۆڕبەند بەشێوەی لایڤ لەو لینکەی خوارەوە بەردەستە: