لە رێكەوتی 18/8/2022 بە هاوكاری (فەرمانگەی ژینگەی هەولێر) رێكخراوی بیمە بۆمافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان، راهێنانی (بەهێزكردنی چاودێریكردنی رەوشی ژینگە)ی بۆ 20 چاودێری ژنی دەرچووی بەشی زانستەکانی ژینگە/کۆلێژی زانست، دەستپێكرد.
ئەم راهێنانە لە لە فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سازدەدرێت و ماوەی وچوار رۆژ دەخایەنێت. لە رۆژی یەكەمی راهێنانەكە لەبارەی چۆنیەتی بەرێوەبردنی پاشماوەی رەق و تیشك لە چاودێریكردنی كۆمپانیاو كارگەكان بە شێوەی تیوری و پراكتیكی بۆ بەشداربوان شیكرایەوە.
بەرزكردنەوەی توانای چاودێرەكانی فەرمانگەژینگەییەكان لە چوارچێوەی چالاكییەكانی پرۆژەی (چاودێری و خستنەرووی رەوشی ژینگە، باڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناكانە لە هەرێمی كوردستان كە لە چوارچێوەی پرۆژەی (حیوار) لە لایەن رێكخراوی بیمە بە سەرپەرەشتی رێكخراوی پردێك بۆ- UPP بە پاڵپشتی داریی یەكێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت .