لە رێكەوتی 31/8/2022 بەهاوكاری (دەستەی پاراستن وچاككردنی ژینگە) رێكخراوی بیمە بۆمافە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان، فۆكس گروپێكی لەناو هۆڵی چالاكییەكانی دەستە لە ژێر ناو نیشانی ( چاودێری و خستنەرووی رەوشی ژینگە، باڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناكان لە هەرێمی كوردستان) ئەنجامدا .
لە چالاكییەكەدا هندرێن شێخ راغب نوێنەری دەستەی ژینگە و لەیلا محمد بەرپرسی هۆشیاری و راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئامادەی چالاكییەكەبوون .
لە كۆبونەوەكەدا نوێنەری بەشێك لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی بواری ژینگە و مامۆستایان و رۆژنامەوانی ژینگەیی ئامادەبوون .
تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە لەبارەی چۆنیەتی چاودێری و خستنەرووی رەوشی ژینگە، باڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناكان لە هەرێمی كوردستان بوو كە لە چوارچێوەی پرۆژەیەك كە لایەن رێكخراوی پردێك بۆ- UPP بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی بیمە و بە پاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەوروپا لە رێگەی UNDP و پرۆژەی HIWAR”" لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.