رێكخراوی بیمە بەشداری كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر دەكات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی تشرینی یەکەم، بە بەشداری وەزیر و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆنفرانسێکی لەبارەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە هزرییەکان رێکخست .
لە كۆنفرانسەكە چەندین داتا لە بارەی هەڵكشانی بەكارهێنەران و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە بڵاوكرایەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، بڕی ئەو مادە هۆشبەرانەی کە لەلایەن دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، دوو هێندە و نیو زیادیکردووە بەمشێوەیە:
لە 10 مانگی رابردووی ئەم ساڵیشدا 1,422.575 کگم (هەزار و 422 کیلۆ و 575 گرام) دەستی بەسەردا گیراوە.
بە پێی داتاکانی نێو راپۆرتەکە، باوترین جۆری مادە هۆشبەرەکان کە لە هەرێمی کوردستان بازرگانی پێوەدەکرێت و بەکاردەبرێت، کریستاڵە، کە بریتییە لە مادەیەکی هۆشبەری بەهێز و کاریگەریی جەستەیی و دەروونی تووند لەسەر بەکاربەرەکەی بەجێدێڵێت.
رێكخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان یەكێك بوو لە لاینەكانی بەشدار لەو كۆنفرانسە، لەو بارەیەوە سەرۆكی رێكخراوی بیمە رایگەیاند: ڕووبەڕووبونەوەی مادەی هۆشبەر ئەركێكی هەمەلاینە و بەشێكی دەكەوێتە سەر رێكخراوەكان، وتیشی:یەكێك لە ئەركە هەنووكییەكانی سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان كردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت و سەنتەری راهێنەرانە بۆ توشبوان و هەروەها چارەسەركردنی پرسی هەڵكشانی رێژەی بێكاری بە تایبەتی لەناو گەنجان .
بۆ زانیاری زیاتر دەقی راپۆرتێكی كەناڵی رووداو لە خوارەوە ببینە .
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵییی عێراق لە هەولێرەوە زەنگی هۆشداری لە بارەی زیادبوونی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لێدەدەن و ئاماژە بە هەوڵی دەرەکی دەکەن بۆ گیرۆدەکردنی کۆمەڵگەی کوردی و عێراقی بە مادە هۆشبەرەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ی تشرینی یەکەم، بە بەشداری وەزیر و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆنفرانسێکی لەبارەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە هزرییەکان رێکخست و راپۆرتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە زیادبوونی بازرگانی و بەکاربردنی مادە هۆشبەرەکان دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، زیادبوونی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان، "زەنگی مەترسییە بۆ کۆمەڵگەکەمان."
مەسرور بارزانی گوتی: "هەرێمی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر دژایەتی دەکرێت و هەوڵی لاوازکردنی دەدرێت، کە یەکێک لە شێوازە مەترسیدارەکان، مادە هۆشبەرەکانن و یەکێکە لەو چەکانەی کە بە شاراوە و ئاشکرا بۆ مەبەستی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەکەمان و لەباربردنی توانا و تەندروستیی گەنجەکانمان بەکاردەهێنرێت."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: "مافیاکان و بازرگانە تاوانبارەکان، هەرێمیان کردووەتە بەشێک لە پیلانە نەگریسەکانیان و هەوڵدەدەن و کاردەکەن بۆ ئەوەی سوود لە هەڵکەوتەی جوگرافیی هەرێمی کوردستان وەربگرن وەک دەروازەیەک بۆ تێپەڕاندنی مادە هۆشبەرەکان بۆ شوێنەکانی تر،" بە گوتەی خۆی، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی "لە هەرێمەکەمان ژمارەی ئاڵوودەبووان لە هەڵکشاندا بێت."
زێدان خەڵەف، راوێژکاری محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆکبوو لەسەر ئەوەی کە لایەنی دەرەکی، کۆمەڵگەی عێراقی بە مادەی هۆشبەر دەکەنە ئامانج.
زێدان خەڵەف کە بە نوێنەرایەتیی سوودانی، بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا کردبوو، گوتی: "ئێمە بە دووری نابینین کە بەئامانجکردنی سیستماتیک و بەمەبەست هەبن لە دژی کۆمەڵگەکانمان کە تاوەکو ئێستاش پارێزگارییان لە بەها رەوشتییەکان و رەفتارە سرووشتییەکانیان کردووە و دووربوون لە لادان و گومڕایی." راوێژکارەکە بێ ئەوەی پەنجەی تۆمەت بۆ هیچ لایەنێکی دیاریکراو درێژبکات، گوتی: "کۆمەڵگەکانمان بە مادە هۆشبەرەکان دەوردەدرێن بۆ ئەوەی بیگۆڕن بۆ کۆمەڵگەی داڕماو."
"دوورنییە بە بەرنامە هۆشبەر دژی هەرێمی کوردستان بڵاوبکرێتەوە"
دینداری زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، راپۆرتی نووسینگەکەیان لە بارەی مادە هۆشبەرەکانەوە پێشكێش بە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە کرد، کە هەر لەلایەن ئەو نووسینگەیەی سەر بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابوو.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "زۆربەی کۆمەڵگەکانی دەوروبەرمان بەر کاریگەریی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان کەوتوون، هەرێمی کوردستانیش لەم پەتایە پارێزراو نەبووە، بە تایبەتی لەنێو چینی گەنجان، دوور نییە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەم کارە دژی هەرێمی کوردستان بکرێت."
راپۆرتەکە هۆکاری زیادبوونی بەکاربردنی مادەی هۆشبەر لە هەرێـمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە بۆ "بێکاری، ئاستی نزمی خوێندن، جیاوازیی چینایەتی و خەمۆکی."
لە ساڵی 2022 دا دەست بەسەر 1.2 تۆن مادەی هۆشبەردا گیراوە

لە ساڵی 2020، 555.749 کگم
لە ساڵی 2021، 927.229 کگم
لە ساڵی 2022، 1,206.870 کگم

بە پێی داتاکانی نێو راپۆرتەکە، باوترین جۆری مادە هۆشبەرەکان کە لە هەرێمی کوردستان بازرگانی پێوەدەکرێت و بەکاردەبرێت، کریستاڵە، کە بریتییە لە مادەیەکی هۆشبەری بەهێز و کاریگەریی جەستەیی و دەروونی تووند لەسەر بەکاربەرەکەی بەجێدێڵێت. ناوە زانستییەکەی (دیمیتامیفاتیمین هایدرۆکلۆراید)ـە، هەروەها بە مادەی هۆشبەری "شیشە"ش دەناسرێت، چونکە لە کریستاڵی شووشەی پەمەیی، شین یان سەوز دەچێت. زۆرترین مادەش کە دەستی بەسەرداگیرابێت، وەک راپۆرتەکە باسی دەکات، لەو جۆرە بووە.
زۆرترین تۆمەتبارانی مادەی هۆشبەر لەکوێ دەستگیرکراون؟
لە ساڵی 2019ـەوە تا ساڵی 2022، 5 هەزار و 419 کەس بە تۆمەتی بەکاربردن یان بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون.
لە ساڵی 2022، بەپێی راپۆرتەکە، بەکاربەرانی مادەی هۆشبەر 5٪یان لە رەگەزی مێ، 15٪یان تەمەنیان خوار 25 ساڵی و 80٪یان سەرووی تەمەنی 25 ساڵی بوون.
ئەو دامودەزگەیانەشی کە زۆرترین تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، ئەمانەی خوارەوەن:
ئاسایشی سلێمانی: 298 تۆمەتبار (264 بەکاربەر و 50 بازرگان)
ئاسایشی راپەڕین: 153 تۆمەتبار (92 بەکاربەر و 61 بازرگان)
ئاسایشی گەرمیان: 76 تۆمەتبار (65 بەکاربەر و 11 بازرگان)
ئاسایشی شارەزوور: 46 تۆمەتبار (32 بەکاربەر و 14 بازرگان)
ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر 35 تۆمەتبار (32 بەکاربەر و 3 بازرگان)
دەزگای ئاسایش، کە روونینەکردووەتەوە مەبەستی کام ناوچەیە، 31 تۆمەتبار (7 بەکاربەر و 24 بازرگان)
لەوانەشی کە تاوەکو ئێستا دەستگیرکراون، 615یان لەلایەن دادگەوە سزادراون، 276یان ئازادکراون و 487ی دیکەشیان بە کەفالەت ئازادکراون.
"هۆشبەر هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە"
مەسرور بارزانی کە پێیوابوو "هەڕەشە و مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر، هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە،" نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر "بوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچەکانی ماددەی 140 (ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان)، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەروبەر،" کە بە گوتەی خۆی، "هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان لەو ناوچانە هۆکاری ناسەقامگیرین و رێگريش دەکەن لەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان ببنەوە. بگرە بەداخەوە هەندێک لەو گرووپە چەکدارانە خۆیان بەشێکن لە بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان."
زێدان خەڵەف هۆشداری دا کە "کاریگەریی مادە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ سنووری عێراقی تێپەڕاندووە و بووەتە کێشەیەکی سنووربڕ و ئاسایشی وڵاتان رووبەڕووی مەترسیی وێرانکەر دەکاتەوە، چونکە مادە هۆشبەرەکان بوونەتە یەکێک لە سەرچاوەکانی پارەدارکردنی تیرۆر."
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری نێوخۆی عێراق بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی لە ناوچەکەدا بە "پەتایەکی مەترسیدار" وەسفکرد کە پێویستی بە "هەوڵی هەمەلایەنە"یە بۆ بنبڕکردنی.
لەبارەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی مادە قەدەخەکراوەکان لە نێوخۆی عێراقدا، شەمەری گوتی: "پلانەکانی وەزارەتی نێوخۆی فیدڕاڵیی عێراق، روانگە و هاوئاهەنگییە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، تەنیا لە وەزارەتەکەدا کورت نەبووەتەوە، بەڵکو هەموو وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکەی وڵات و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سڤیل دەگرێتەوە کە گرنگی بە چارەسەرکردنی ئەم پەتایە دەدەن،" ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتەکەیان "پێکەوەکارکردنێکی بەرچاوی هەبووە لەگەڵ وەزارەتی نێوخۆی هەرێم[ی کوردستان]."
هەروەها ئەحمەد موبەرقع، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکەی گوت، هەوڵیانداوە لە رێگەی کار و چالاکی جۆراوجۆر، بە کارکردن لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە، پەرەدان بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر "پەتا ترسناکەکە"، "باشترین چارەسەر" بدۆزنەوە و هەوڵیانداوە بڵابوونەوەی سنوورداربکەن.
"رژێمی سووریا و لایەنە شەڕەنگێزەکانی رۆڵی سەرەکی دەبینن"
لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەر و دیپلۆماتکاری ژمارەیەک وڵاتیش بەشداربوون، لەوانە ئەمریکا و ئێرانی نەیاری یەکدی.
نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی ئێران رەخنەی لە سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکەی گرت و بە هۆکارێک بۆ "لاوازبوونی" توانای تاران لە بەرانگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر وەسفکرد.
رەشنوودی لە گوتارەکەیدا بۆ ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە گوتی: "بەهۆی دیدگەی سیاسی و دووڕوویی رۆژئاوا، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەرووبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە وڵاتەکەمان زۆر لاواز بووە. هەروەها بەهۆی سەپاندنی گەمارۆی ستەمکارانە و تاکلایەنانە، دەزگاکانمان لە زۆر کەرەستەی کۆنترۆڵی سنوورەکان و کەلوپەلی پێویست بۆ رووبەرووبوونەوەی مادەی هۆشبەر بێبەشن."
هاوکات، مارک سترۆو، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، لە گوتاری خۆیدا سەرنجی خستە سەر بازرگانیی حەبی کاپتاگۆن و حکومەتی سووریای هاوپەیمانی ئێران و تۆمەتباریکرد بەوەی کە لەگەڵ "لایەنە شەڕەنگێزەکان"ی دیکە "رۆڵێکی سەرەکیی" هەیە لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە کاپتاگۆن، کە مادەیەکی وزەبەخشی قەدەخەکراوە، لە جۆری ئەمفیتامینە و لە دەرمانێکی خەواندنی ناچاری دەردەهێندرێت، کە ئەو مادەیە پێشتر یاسایی بوو. کاپتاگۆن ئێستا بووەتە هۆشبەرێکی بەربڵاو لە وڵاتانی کەنداو، سعودیەش گەورەترین بازاڕیەتی.
مارک سترۆو گوتی: "وێڕای ئەوەی کە کاپتاگۆن لە ئەمریکا بەرهەمناهێنرێت و بە بەرفراوانی بەردەست نییە، ئێمە نیگەرانین لە کاریگەریی کاپتاگۆن و مادە زیانبەخشەکانی دیکە لەسەر تەندروستی، ئابووری و دۆخی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەکانی سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە تایبەتی لێرە لە عێراق، هەرێـمی کـــــوردستانی عــــێراق، ئوردن، لوبنان و کەنداو."
بە گوێرەی راپۆرتەکەی نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو مادەیە لە هەرێمی کوردستانیش بڵاوبووەتەوە، بە جۆرێک کە تەنیا لە 10 مانگی ئەمساڵدا دەست بەسەر زیاتر لە هەزار و 422 کیلۆگرام دا گیراوە.
حەبەکە سەرەتا لە شەڕی خوێناویی سووریا بڵاوبووەوە، بە بەکارهێنانی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە نێوبانگی خراپی دەرکرد، بە گوێرەی بەرپرسانی ناوچەکە، ئێستا پیشەسازییەکی نایاسایی 10 ملیار دۆلاریی دروستکردووە کە نەک تەنیا حکومەتی سووریا، بەڵکو زۆر لە دووژمنەکانیشی پارەدار کردووە. دانانی سنوورێک بۆ ئەو بازرگانییە کە بووەتە پەتایەک بەسەر کەنداوەوە، یەکێک بوو لە مەرجەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ دیمەشق و گەڕاندنەوەی سووریا بۆ باوەشی عەرەبی لە ئایاری ئەمساڵدا.
ئەو مادەیە سووریای کردووەتە گەورەترین وڵاتی خاوەن سەرمایەگوزاریی مادە هۆشبەرەکان و مادەکە لە لوبنانی دراوسێش رەگەکانی داکوتیوە، لە کاتێکدا کە ئابوورییەکەی داڕماوە و پاسەوانی سنووری ئوردنیشی لە چەندین رووداودا خستووەتە نێو شەڕی راستەوخۆ لەگەڵ گرووپە قاچاخچییەکان.
مارک سترۆو لەوبارەیەوە گوتی: "هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی جیهانیی مادە هۆشبەرەکان یارمەتیمان دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن و بەکاربردنی کاپتاگۆن. ناتوانین رۆڵی سەرەکیی رژێمی ئەسەد و لایەنە شەڕەنگێزەکانی سووریا پشتگوێ بخەین."
ئەو دیپلۆماتە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان "لە نزیکەوە" لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، بەریتانیا و ئەوروپا، هەروەها لەگەڵ نەتەوە یەگکرتووەکان و "ئۆپۆزسیۆنی سووریا" کاردەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەیەکی سیاسی لە پێناو چارەسەرکردنی ململانێی سووریا لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. جەختیشیکردەوە کە "هاوئاهەنگیی بەردەوام لەسەر سزاکان لەگەڵ هاوبەشە بەریتانی و ئەوروپییەکانمان، یارمەتیدەردەبێت لە لێپرسینەوە لە خراپەکارییەکانی رژێم و سنووردارکردنی تاوانەکانی تاوەکو قازانج لە ململانێی سووریا نەکات. وەزارەتی دەرەوە لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و هاوبەشە نێوخۆییەکانی دیکە لەسەر ئەم هەوڵانە کاردەکات."
"بکوژی نمرە یەک"
کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا گوتی: "لە ئوردن، ئەمریکا یارمەتیی سوپای ئوردن دەدات بۆ ئەوەی ئاسایشی سنووری خۆیان بەهێزبکەن، لە هەمان کاتدا یارمەتیی فەرمانگەی گشتیی ئاسایشی ئوردن دەدات کاریگەریی مادە هۆشبەرە نایاساییەکان لەسەر خەڵک کەمبکاتەوە. لە لوبنان، وەزارەتی دەرەوە یارمەتیی کورتخایەن پێشكێش بە سوپا و هێزە ئەمنیە ناوخۆییەکانی لوبنان دەدات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەوان دەتوانن بەردەوامبن لە کارکردن و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنیەکان، لە نێویاندا ئەوانەی بەهۆی قاچاچییەکانی مادەی هۆشبەرەوە دروستبوون."
سترۆو باسی لەوەش کرد کە مادەی هۆشبەر "بکوژی نمرە یەکی ئەمریکییە تەمەن 18 تاوەکو 49 ساڵانەکانە" و هەروەها لە ئەفریقا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیا، ترامادۆل، کاپتاگۆن و کێتامین بوونەتە هۆی پشێویی گەورە لە نێو کۆمەڵگەکاندا."
دەقی قسەکانی مارک سترۆو:
حوزەیرانی رابردوو، ئەمریکا ستراتیجیی نێوان دامودەزگەکانمانی بڵاوکردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی کاپتاگۆن. لەو ستراتیجییەدا، چوار رێگەمان داناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشەیە:
- پشتیوانیکردنی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی دامودەزگەکانی چەسپاندنی یاسا.
- بەکارهێنانی گەمارۆی ئابووری و ئامرازەکانی دیکە.
- یارمەتیدانی هاوبەشە هەرێمییەکان و دامەزراوە فرە لایەنەکان.
- بەکارهێنانی پەیوەندیی دیپلۆماسی و بڵاوکردنەوەی پەیام بۆ رای گشتی.
ستراتیجییەکەمان سەرنجی لەسەر دوو ئامانجە:
- یارمەتیدانی هاوبەشە هەرێمییەکانمان لە هەوڵەکانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر و بەکاربردنیان.
- هەروەها دروستکردنی دیدگەی هاوئاهەنگی بۆ ئاڵنگاریی هەرێمیی کە بەهۆی کاپتاگۆنەوە دروستبووە.
لە ناوچەکە، ئێمە یارمەتیی ئەمنی پێشكێش بە ئوردن و لوبنان دەکەین کە لە بەرەی پێشەوەی بەرهەمهێنان و بەقاچاخبردنی کاپتاگۆنن. لە ئوردن، ئەمریکا یارمەتیی سوپای ئوردن دەدات بۆ ئەوەی ئاسایشی سنووری خۆیان بەهێزبکەن، لە هەمان کاتدا یارمەتیی فەرمانگەی گشتیی ئاسایشی ئوردن دەدات کاریگەریی ماددە هۆشبەرە نایاساییەکان لەسەر خەڵک کەمبکاتەوە. لە لوبنان، وەزارەتی دەرەوە یارمەتیی کورتخایەن پێشكێش بە سوپا و هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکانی لوبنان دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەوان دەتوانن بەردەوامبن لە کارکردن و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان، لە نێویاندا ئەوانەی بەهۆی قاچاچییەکانی ماددەی هۆشبەرەوە دروستبوون.
وێڕای ئەوەی کە کاپتاگۆن لە ئەمریکا بەرهەمناهێنرێت و بە بەرفراوانی بەردەست نییە، ئێمە نیگەرانین لە کاریگەریی کاپتاگۆن و مادە زیانبەخشەکانی دیکە لەسەر تەندروستی، ئابووری و دۆخی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەکانی سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە تایبەتی لێرە لە عێراق، هەرێـمی کـوردستانی عێراق، ئوردن، لوبنان و کەنداو. ئێمە هەروەها لە هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنان و بەکاربردنی ماددە هۆشبەرەکانداین. نووسینگەی کاروباری نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چەسپاندنی یاسای سەر بە وەزارەتی دەرەوە پشتیوانی لە بەرنامە جیهانییەکانی چارسەرکردن و رێگریکردن لە بەکاربردنی ماددە هۆشبەرەکان و کەمکردنەوەیان دەکات. ئەم هەڕەشەیەی ماددە قەدەخەکراوەکان مەودایێکی زۆر دوورتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبڕێت و تۆڕێکی هەیە کە لانیکەم لە 17 وڵات کاردەکات، لە ئەوروپاوە تا دەگاتە مالیزیا. بۆیە هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتی زۆر گرنگە و ئێمەش هەر ئەو کارە دەکەین.
تەممووزی رابردوو، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە هاوپەیمانیێکی جیهانیی راگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی نیگەرانکەری مادە هۆشبەرەکان نەک تەنیا لە ئەمریکا، کە تێیدا مادە هۆشبەرەکان بکوژی ژمارە یەکی ئەمریکییە تەمەن 18 تاوەکو 49 ساڵانەکانە، بەڵکو هەروەها لە ئەفریقا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاسیا، کە ترامادۆل، کاپتاگۆن و کێتامین بوونەتە هۆی پشێویی گەورە لە نێو کۆمەڵگەکاندا. لە مانگی تەممووزەوە، هاوپەیمانییە جیهانییەکە لە پەراوێزی بۆنە گەورەکاندا دووبارە کۆبووەوە، وەک لە 70ـەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە هەروەها لەم کاتەدا ژمارەیەک گرووپمان پێکهێناوە بۆ کارکردن لەسەر چەند هەوڵێکی گرنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ئاڵەنگارییە لە 14 بۆ 18 مانگی داهاتوودا. زیاتر 100 وڵات و دامەزراوەی نێودەوڵەتی واژۆیان لەسەر بەشداریکردن لەم هەوڵەدا کردووە، لە نێویاندا عێراق، ئوردن، سعودیە و ئیمارات، هیوادارین وڵاتانی زیاتریش بەشدار بن.
"هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی جیهانیی مادە هۆشبەرەکان یارمەتیمان دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن و بەکاربردنی کاپتاگۆن. بەڵام بێگومان ناتوانین رۆڵی سەرەکیی رژێمی ئەسەد و لایەنە شەڕەنگێزەکانی سووریا پشتگوێ بخەین. ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە عەرەبەکانمان و بەریتانیا و ئەوروپا کاردەکەین، لەگەڵ نەتەوە یەگکرتووەکان و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەیەکی سیاسی لەپێناو چارەسەرکردنی ململانێی سووریا لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان. لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا، هاوئاهەنگیی دیپلۆماسیمان هەیە بۆ گوشارخستەسەر رژێمی ئەسەد بۆ ئەوەی کۆتایی بە رۆڵی خۆی و ئەوانی دیکەی وەک حیزبوڵڵا لە بەرهەمهێنان و بەقاچاخبردنی مادە هۆشبەرەکان بێنێت. لە هەمان کاتدا، سزا و ئامرازەکانی دیکەمان، رێگەی گرنگن بۆ ئەوەی بەدوای ئەو کەسانەدا بڕۆین کە بڕوامان وایە لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانی وەک کاپتاگۆندا تێوەگلاون. بڕوامان وایە کە هاوئاهەنگیی بەردەوام لەسەر سزاکان لەگەڵ هاوبەشە بەریتانی و ئەوروپییەکانمان، یارمەتیدەردەبێت لە لێپرسینەوە لە خراپەکارییەکانی رژێم و سنورکردنی تاواناکانی تاوەکو قازانج لە ململانێی سووریا نەکات. وەزارەتی دەرەوە لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و هاوبەشە نێوخۆییەکانی دیکە لەسەر ئەم هەوڵانە کاردەکات."