لە رێكەوتی ٧/٨/٢٠٢٣  هەڵوێست عبداللە نوێنەری ڕێکخراوی بیمە لەگەڵ وەفدی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆفیسی سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێركۆبویەوە کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ڤۆڵکەر تورک - کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، فرانسیسکۆ مۆتا -سەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە OHCHR، دیمیتر چالێڤ -سەرۆکی فەرمانگەی مافی مرۆڤی یونامی لە عێراق، زیتۆ سیانی - بەرپرسی فەرمانگەی مافی مرۆڤ یونامی - هەولێر، فلۆرییان ڕازسبێرگەر/ئەفسەری باڵای مافەکانی مرۆڤ، نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی).
لە كۆبونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە مەترسییەكانی گۆرانكاری كەش و هەوا و چۆنیەتی كاركردنی بەیەكەوەیی بۆ پاراستنی ژینگەیكوردستان و جیهان گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا.
هەڵوێست توێژینەوەیەکی رێكخراوەكەمان لە بارەی رەوشی ژینگەی كوردستان و ئاسایشی ئاو لەگەڵ راپۆرتی چاودێری ژینگەی کوردستان یپێشكەش بە ئامادەبووان كرد لەگەڵ خستنەرووی هۆكارە بنەڕەتییەكانی پیس بوونی ژینگە و گۆرانكارییەكانی كەش و هەوا.
بریار وایە كارو هەماهەنگییەكان لەو بارەیەوە بەردەوانی هەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان .