لە رێكەوتی 6/6/2023  هەڵوێست عبداللە وەك نوێنەری رێكخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ وەفدی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر كۆبویەوە کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان فلۆریەن ڕازێسبێرگەر، بەرپرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ UNAMI-هەولێر، زیتۆ سیانی کارمەندی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ UNAMI-هەولێر، کتفات ئەنخێ بەرپرسی دادپەروەری و کەش و هەوا لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نیۆرک-UNDP، ستیڤن وایگوا گیتۆنگا/کارمەندی وزە و دامەزراندن/ UNDP/ لە عەممان و ئانێسا و.سومار کارمەندی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ/ UNAMI/لە نیویۆرک.
لە كۆبونەوەكەدا چەند پرسێكی تایبەت بە مەترسییەكانی گۆرانكاری كەش و هەوا و چۆنیەتی كاركردنی بەیەكەوەیی بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و جیهان گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا.
نوێنەری رێكخراوی بیمە چەند توێژینەوەیەكی رێكخراوەكەمان لە بارەی رەوشی ژینگەی كوردستان و ئاسایشی ئاو پێشكەش بە ئامادەبووان كرد لەگەڵ خستنەرووی هۆكارە بنەڕتییەكانی پیس بوونی ژینگە و گۆرانكارییەكانی كەش و هەوا.
بریار وایە كارو هەماهەنگییەكان لەو بارەیەوە بەردەوانی هەبێت لەگەڵ لاینە پەیوەندارەكان .