كۆنفرانسێك لە بارەی ژینگەی كوردستان ئەنجامدرا لە رێكەوتی 16/11/2022 لە شاری هەولێر كۆنفرانسی پرۆژەی (چاودێری و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناكان لە هەرێمی كوردستان) ئەنجامدرا . كۆنفرانسەكە لە لایەن رێكخراوی بیمە بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی ژینگەی كوردستان رێكخرابوو . لە كۆنفرانسەكەدا راپۆرتێكی گشتی و توێژینەوەیەك لە بارەی ڕەوشی ژینگەی كوردستان و هۆكارەكانی پیس بوون و تێكچوونی لە لایەن توێژەران دكتۆر هێرش شكاك و رێبین فەتاح لە رێكخراوی بیمە ئامادەكرابوو. داتاو ئامارەكانی راپۆرت و توێژنەوەكە ئاماژەی زۆر خراپی تێدابوو لەبارەی پیس بوون و تێكچوونی رەگەزەكانی ژینگەی كوردستان، بریار وایە بەم زوانە دەقی راپۆرتەكەو توێژنەوەكە لە چوارچێوەی كتێبێكدا بڵاوبكرێتەوە . هەر لە كۆنفرانسەكەدا ئەندازیار عەبدالرحمان سەدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی كوردستان بابەتێكی لەبارەی پرسی ژینگەو چۆنیەتی كاركردنی بەیەكەوەیی پێشكەشكرد، لە تەوەرێكی تردا بە جیا ڕەگەزەكانی ژینگە لە دیدی لاینە پەیوەندارەكان تاووتوێكرا، لە لایەن شارەزایان و توێژەران و بەپرسان كە پێكهاتبوون لە لوقمان شێروانی ب. دڵنیایی جۆری لە دەستەی ژینگە و ئەندامی لێژنەی هەمواری یاساكانی دەستەی ژینگە و دكتۆر كاروان سەباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و رائد فواد احمد زراری، بەریوەبەری راگەیاندن و معنەوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم و هەڵكەوت عبدالرحمان بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوانەكان و خانزاد مام وسو دزەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو سەرۆكی لێژنەی دەستوری و ژینگە . لە كۆتایی كۆنفرانسەكەدا راپۆرتی پێشێڵكارییەكانی سەر ژینگەی كوردستان بە داتا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی خرایە ڕوو . ئەم كۆنفرانسە بەشێك بوو لە كارەكانی پرۆژەی (چاودێری و خستنەڕووی ڕەوشی ژینگە و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و بنیادنانی تواناكان لە هەرێمی كوردستان) كە لە لاین رێكخراوی بیمە بە هاوبەشی لەگەڵ UPP و بە پاڵپشتی دارایی یەكێتی ئەو روپا و بە رێگەی UNDP و پرۆژەی حیوار جێبەجێدەكرێت . ئامانجی گشتی لەم كۆنفرانسە، پاڵپشتیكردن و پاراستنی ژینگەی كوردستانبوو. ئامانجی تایبەتی خستنەرووی واقیعی ژینگە و ئەنجامی كارەكانی ئەم پرۆژەیە بۆ چۆنیەتی بەهێزكردنی كاری بەیەكەوەیی و لۆبیی بوو .